کۆمپانیاى دین (DEN )

نیگایەک لەسەر دروست بوونى کۆمپانیاى (دێن) لە سەرەتایى ساڵى 2006 دروست بوو لەلایەن چەند ئەندازیارێک و تەکنیکارێک وە لە ساڵى 2008 پلەى (3) ى لە بوارى پڕۆژەکانى کارەبا بەتایبەتى لە بوارى دابەش کردنى کارەبا وەک تۆڕەکانى(  پ . ن + پ . ب ) و گۆرەرەکانى 0.146/11 +0.416/33 KVA   دەست پێکردوو وەردە وردە لەگەڵ بەرەوپێش چونى بەرچاوى پڕۆژەى ئاوەدانى لەکوردستان وعێراق دا کارو پڕۆژەکانى کۆمپانیاى  (دێن) لە بوارى پەرەپێدانى تۆرەکانى کارەبا بە هەموو بوارەکان و هێڵى ڤۆڵتیەکان پەرەى سەند تا پڕۆژەکانى گەیشتە هەموو پارێزگاکانى کوردستان و ناوەراستى عێراق بە دەیان پرۆژەى مام ناوەندى و بە سەدان پرۆژەى جۆراو جۆرى ئەنجام داوە ، وەکو لە لیستى پرۆژە جێ بە جێ کراوەکانى کۆمپانیاى (دێن) دا تۆمارکراوە 

                                                                  

کۆمپانیاى (دێن)  لەرووى پەرەسەندنى  جۆرایەتى:  

دواى ئەوەى تەنها لە چەند ساڵێک دا کارو پرۆژەکانى کارەبا لە رووى چەندایەتى بە شێوەیەکى بەرچاو زیادى کرد  وە لەبەر پێویستى کوردستان و عێراق کۆمپانیاى ( دێن ) لە رووى جۆرایەتى پەرەى بەکارەکانى داو لەساڵى-  2011 – کۆمپانیاى (دێن ) بۆ کارى بیناسازى لەگەڵ چەند ئەندازیارێکى شارەزای ئەم بوارە دروست کرد . وە لە یەکەم پرۆژەى سەرکەوتودا لە بوارە چەندین کۆگاى بۆ کۆمپانیاکان  دروست کرد وە لە پرۆژە بەرچاوەکانى  بوارى بیناسازى  ) پرۆژەى ( 3) تاوەرى  (3Flwers )  ( لەگەڵ کۆمپانیاى (AAE ) کە هێشتا لە ژێر جێ بە جێ کردن دایە بە زیاتر لە گوژمەى  تێچوونى  )$000،000،21( دۆلار  لەسەر رێگاى هاوینە هەوارى سەلاحەددین .

مەبەست لە دروست کردنى کۆمپانیاى دێن :

مەبەست لە دوارۆژى کۆمپانیاى دێن ئەوەیە کەجوانترین کارى پرۆفیشناڵ ئەنجام بدات بە جوانترین و باشترین شێوە  چ لەرووى چۆنایەتى و جۆرایەتى بۆیە هەردەم بەدواى باشترین کەل وپەل دا دەگەرێت لە بەکارهێنانى لە پرۆژەکانى دا وە لە رووى زانیارى  پەیوەندى راستەوخۆ لەگەڵ  شارەزایانى بوارى ئەنجام دانى کارەکان دا دەبەستێت وە تائێستا چەندین ئەندازیارو تەکنیکار دەنێرێتە دەرەوەى ووڵات لە رێگاى پرۆژەکان .


 

Copyright © DEN Company | For Electricity Contracting & Trading